عێراق و هەرێم و كۆمپانیاكان لەسەر پرسی نەوت ڕێككەوتن

بەڕێوەبەری کۆمپانیای سۆمۆ ئاشكرایكرد، رێککەوتنی نه‌وتیی نێوان حکومەتی عێراق و حکومەتی هەرێمی کوردستان و کۆمپانیاکانی نەوت نوێکراوەتەوە و نوێکردنەوەکەش بۆ ساڵێکە.

عەلی نزار، بەڕێوەبەری کۆمپانیای بەبازاڕکردنی نەوتی عێراق (سۆمۆ)، ئه‌مڕۆ چوار شه‌ممه‌ وتی، رێککەوتنە سێقۆڵییەکەی نێوان حکومەتی فیدراڵی، حکومەتی هەرێمی کوردستان و کۆمپانیاکانی نەوت لە هەرێمی کوردستان نوێکراوەتەوە.

بەوتەی بەڕێوەبەری کۆمپانیای سۆمۆ، رێککەوتنە سێقۆڵییەکە بەپێی ماوەی رێککەوتنەکەی تورکیا درێژکراوەتەوە.

رۆژی 1ـی ئابی 2026، وەزارەتی نەوتی عێراق و وەزارەتی وزەی تورکیا رێککەوتنێکی نوێیان بۆ هەناردەکردنی نەوتی عێراق لەڕێگەی بەندەری جەیهانی تورکییاوە بۆ یەک ساڵ واژۆکرد. بەپێی رێککەوتنەکە، ئاستی هەناردە دەگاتە 750 هەزار بەرمیل لە رۆژێکدا.

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە