پایزی ٢٠٢٦ پڕباران دەبێت

پێشبینییەکی مێژوویی؛ پایزی ٢٠٢٦ پڕباران دەبێت و «پەڵە» زووتر دەدات

شاڵاو هیدایەت، شارەزای کەشناسی بە خەڵك-ی ڕاگەیاند، بەپێی شیکاریی داتا جیهانییەکان و مۆدێلە پێشکەوتووەکانی کەشوهەوا، وەرزی پایزی ٢٠٢٦ وەک قۆناغێکی مێژوویی و دەوڵەمەند لە دابارین خۆی ئامادە دەکات، هاوکات چالاکبوونی دیاردەی ئێل نینۆ و گەرمبوونی نائاسایی ڕووی خۆرئاوای زەریای هیندی، دەبنە هۆی گواستنەوەی بارستەهەوا و هەوری زەبەلاحی پڕ لە شێ بۆ ناوچەکە.

هیدایەت ئاماژەی بەوەشدا، پێشبینی دەکرێت وەرزی دابارینی ٢٠٢٦-٢٠٢٧ تێکڕای بارانبارین بە شێوەیەکی بێوێنە سەرووی نۆڕماڵ (ئاسایی) بێت و ببێتە هۆی پڕبوونی بەنداوەکان و بوژانەوەی کانیاو و ڕووبارەکان.

کاریگەریی زەریایی (El Niño & IOD): تێکەڵبوونی دیاردەی ئێل نینۆ لەگەڵ گەرمبوونی زەریای هیندی، بنەمایەکی بەهێز بۆ ڕاکێشانی هەڵمی دەریایی و دروستبوونی سیستەمی بارانبارینی بەهێز و لافاو لە ناوچەکەدا دەخولقێنێت.

سوڕی MJO: چالاکبوونی بەربەرچاوی سوڕی (MJO) لە قۆناغە بەهێزەکانیدا، ژینگەیەکی زۆر ناسەقامگیر دروست دەکات کە دەبێتە هۆی سەرجەم شەپۆلە مەودادرێژەکان.

کاتی بەکەوتن و لێدانی «پەڵە»:

  • مانگی ئەیلول (سێپتێمبەر): نیشانە سەرەتاییەکانی کەشی پایزی بەدیار دەکەون و پلەکانی گەرما دابەزینی بەرچاو بەخۆیانەوە دەبینن.

  • مانگی تشرینی یەکەم (ۆکتۆبەر): پەڵەی تەواو لە ناوچەکەدا دەدات و یەکەمین شەپۆلی مەزنی دابارینی وەرزەکە بە ڕووی ناوچەکەدا دەکرێتەوە (کە ئەمەش بەراورد بە ساڵانی ڕابردوو زۆر زووترە).

ئەم پێشبینییە زانستییە کە لەسەر بنەمای بەهێزترین مۆدێلە کەشوهەواییاکان دارێژراوە، دڵخۆشییەکی گەورە بۆ کەرتی کشاورزی و سەرچاوەکانی ئاو دەهێنێت. دوای چەندین ساڵ لە وشکەساڵی و کەمیی بارانبارین، ئاستی ئاوی بەنداوەکان، ڕووبارەکان و ئاوە ژێرزەوییەکان بە شێوەیەکی بەرچاو ڕوو لە بوژانەوەی بەهێز دەکەنەوە.

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە