سه‌رۆكی ئه‌مریكا ڕایدەگەیەنێت، ئێرانییه‌كان فێڵبازن؛ به لێدانی توند‌و فشاری ئابوری له‌گه‌ڵیان به‌رده‌وام ده‌بم
دۆناڵد تره‌مپ، سەرۆكی ئەمریكا ڕایگەیاند، ئێرانییه‌كان دانوستانكاری زۆر فێڵبازن، ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر شتێك ده‌ده‌ن و دواتر ده‌چنه ده‌ره‌وه و به راگه‌یاندن ده‌ڵێن به‌هیچ جۆرێك ره‌زامه‌ندیمان نه‌داوه.
ئاماژەی بەوەشداوە، دۆخی ئێران خراپه، هه‌ڵاوسانی ئابوری گه‌یشتووه‌ته 300%و دراوه‌كه‌یان به‌های نه‌ماوه.
دەشڵێت: حكومه‌تی ئێران مووچه به سه‌ربازه‌كانی نادات و دۆخی ئابوورییان له پشێویدایه.
جەختیشی كردۆتەوە، به‌مشێوه‌یه له‌گه‌ڵ ئێران به‌رده‌وام ده‌بین: لێدانی توند‌و فشاری ئابوری.
ترەمپ ڕاشیگەیاندووە، ئێمه پاره‌ی ئێران كۆنترۆڵ ده‌كه‌ین، ئه‌وه‌ی هه‌یانه كه پاره‌یه‌كی زۆره، كۆنترۆڵی ته‌واوه‌تیمان هه‌یه به‌سه‌ریدا.
