سێ عیبادەت لە کاتی لێخوڕینی ئۆتۆمبێل ئەنجام دەدرێت

ڕێبوار شێخانی: سێ عیبادەت لە کاتی لێخوڕینی ئۆتۆمبێل ئەنجام دەدرێت.
​یەکەمیان: کاتێک سواری ئۆتۆمبێل دەبیت، سوننه‌تە بڵێیت: “سُبْحَانَ الَّذِي سَخَّرَ لَنَا هَذَا وَمَا كُنَّا لَهُ مُقْرِنِينَ * وَإِنَّا إِلَى رَبِّنَا لَمُنْقَلِبُونَ”، پێش دوعاکەش سوننه‌تە سێ جار بڵێیت: “اللهُ أَكْبَرُ، اللهُ أَكْبَرُ، اللهُ أَكْبَرُ”، ئینجا ئەو دوعایە بخوێندرێت، واتە لە کاتی لێخوڕیندا بە عیبادەت و خێر بۆت دەنووسرێت چونکە دوعات کردووە.
عیبادەتی دووەم ئەوەیە: کاتێک دەڕۆیت و لە ئۆتۆمبێلدایت، زۆر جار شۆفێرێک پێویستی بە هاوکاری تۆیە، ڕێگەی پێدەدەیت یا کەسێک دەوێت بپەڕێتەوە کاتێک ڕێگەی پێدەدەیت، ئه‌وه‌یش عیبادەتێکی ترە چونکە پێغەمبەرمان فەرموویەتی (صلى الله عليه وسلم): “هەر کەسێک کاری کەسێک ئاسان بکات، خوای گەورە کاری ئاسان دەکات لە دنیا و لە قيامەت”.
عیبادەتی سێیەم ئەوەیە: کاتێک خۆت دەبەستیتەوە لە ناو ئۆتۆمبێل، یاخود لە گڵۆپی سوور تێناپەڕیت، هەوڵدەدەیت بە پاراستنی نەفسی خۆت کە بە واجب دەکرێت، هەموو کەسێک نەفسی خۆی بپارێزێت، هم نەفسی خۆت پاراستووە هم بوویتە هۆی سەلامەتی کەسانی بەرامبەرت.
​واتە ئەو سێ عیبادەتەی کە ئێمە ئەنجامی دەدەین، هەموو لە ناو ئۆتۆمبێل ئەنجام دەدرێت، بۆیە هەوڵبدەن استغلالی ئەوە بکەن لە هەر لێخوڕینێکی ئۆتۆمبێل بۆمان بە عیبادەت بنووسرێت و هەر سەلامەت بن.
spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە