دەستەی راگەیاندن و پەیوەندییەکانی عێراق ڕایدەگەیەنێت، “رێکارییە یاساییەکان بەردەوامە بۆ راگرتنی کارەکانی کۆڕەک تلیکۆم لە عێراق”.
دەستەی راگەیاندن و پەیوەندییەکانی عێراق لە بەیاننامەیەكدا ئاماژەی بەوەكردووە، داوای له بهشداربووان دەکەین باڵانسهكانیان پڕ نهكهنهوه و پاره نهدهنه كۆمپانیاكه و سیمكارتهكانیان بپارێزن.
ڕاشیگەیاندووە، سەرجەم رێکارییە یاساییەکان بەردەوامە بۆ راگرتنی کارەکانی کۆڕەک تلیکۆم لە عێراق، بەهۆی جێبەجێنەکردنی بەڵێنە یاسایی و داراییەکانی کۆمپانیاکە و پابەندنەبوونیان بە گرێبەستەکانیان.
دەشڵێت: داوا لە هەموو بەشداربووانی کۆڕەک تیلیکۆم دەکرێت کە سیمکارتەکانیان بهێڵنەوە و فڕێی نەدەن یان رادەستی هیچ لایەنێکی نەکەن، لە پێناو پاراستنی ماف و بەرژەوەندییەکانیان.
جەختیشی كردۆتەوە، هەموو ئەو ڕێوشوێنانەی کە لە دژی کۆمپانیای کۆڕەک تیلیکۆم گیراوەتەبەر لەسەر بنەمای بڕگەکانی یاسای ژمارەی 65ی ساڵی 2004ە، ئەم رێوشوێنانە لە چوارچێوەی دەسەڵاتە یاساییەکانی دەستەکەیە بە شێوەیەک کە بەرژەوەندی گشتی و مافی بەشداربووان بپارێزێت.
