پێکەنین لە کاتی قەیران و کارەساتەکاندا؛ کێشەی دەروونییە یان تەکنيكێکی بەرگریی مێشک؟
پێکهەقبوون و پێکەنینی نەخوازراو لە کاتی تووشبوون بە هەواڵی ناخۆش، ترسی زۆر یان قەیرانەکاندا، دۆخێکی دەروونیی باوە کە پێی دەگوترێت “پێکەنینی دەماری” (Nervous Laughter).
توێژینەوە دەروونییەکان جەخت دەکەنەوە کە ئەم پێکەنینە بە هیچ شێوەیەک بە مانای بێڕێزی، بەردڵڕەقی یان بێمەیلی بەرامبەر ئازاری ئەوانی تر ناهێت.
زانایانی مێشک و دەروونناسی ئاماژە بەوە دەکەن کە پێکەنینی دەماری وەک تەکنيكێکی بەرگریی لاوەکیی مێشک کار دەکات بۆ ڕێکخستنەوەی هەستە توندەکان و دابەزاندنی ئاستی ستریس و شوک.
لە هەندێک حاڵەتی دەگمەن و دووبارەبووەوەدا، مێشک ڕەنگە تووشی تێکچوونی دەماری یان دەروونی ببێت کە پێویستی بە پشکنینی پزیشکی هەبێت.
ئایا مێشک لە کاتی خەم و ترسدا دەکەوێتە پێکەنین؟
کاردانەوەی ناڕاستەوخۆ بە ڕووداوەکان: ماڵپەڕی زانستیی “Calm” ئاماژە بەوە دەکات کە پێکەنینی دەماری وەڵامدانەوەیەکی ناویستەیە لە بەرامبەر گوشاری دەروونیی بەهێز، ترس، یان دڵەڕاوکێ، بە مەبەستی سووککردنی بارگرانیی هەستەکان.
کۆنتڕۆڵکردنی ڕارەویکردنی جەستە: بەپێی گۆڤاری “Psychology Today”، کاتێک جەستە ڕووبەڕووی شوکێک یان ترسێکی کوشندە دەبێتەوە، ئاستی هۆرمۆنەکانی ستریس بەرز دەبنەوە. لەم کاتەدا مێشک پێکەنین وەک مۆڵەتێک یان دەرچەیەک بەکاردێنێت تا ڕێگری بکات لە داڕمانی تەواوەتیی کۆئەندامی دەمار.
وەڵامدانەوەی پێچەوانە (Reverse Response): ئەنجوومەنی شیکاگۆ بۆ زانست و تەکنەلۆژیا (C2ST) ڕایدەگەیەنێت کە بەکارهێنانی دەنگی خۆشی (پێکەنین) لە کاتی ترسدا هەوڵێکی ناخۆویستی جەستەیە بۆ هێورکردنەوەی لێدانی دڵ و کەمکردنەوەی گرژیی ماسولکەکان.
چۆن لە کاتی ڕووداوە ناخۆشەکاندا ڕووبەڕووی ئەم پێکەنینە دەبیتەوە؟
شارەزایانی دەروونناسی چەند ڕێنماییەک بۆ کۆنتڕۆڵکردنی ئەم دۆخە شەرمەزارکەرە دەخەنە ڕوو:
سەرزەنشتنەکردنی خۆت: تێبگە کە ئەمە کاردانەوەیەکی ناویستەیی دەمارییە و بە مانای دڵڕەقی یان خۆشحاڵیی تۆ نایەت لەسەر ئازاری ئەوانی تر.
پشوودان و هەڵمژینی هەوای قووڵ: هەناسەیەکی قووڵ هەڵبمژە و بۆ چەند چرکەیەک دووربکەوەرەوە لە شوێنی ڕووداوەکە (بۆ نموونە بچۆ بەشی دەستشۆرین) تا ئاستی شوکەکە دادەبەزێت.
داوای لێبوردنێکی کورتی ڕاستەوخۆ: ئەگەر کەسانی چواردەورت هەستیان بە زەردەخەنە یان پێکەنینەکەت کرد، بە کورتی بڵێ: “داوای لێبوردن دەکەم، جەستەم لە کاتی شوک و ستریسی بەرزدا کاردانەوەیەکی دەماریی ناویستەیی بەم شێوەیە دەداتەوە.”
پێکەنینی دەماری میکانیزمێکی پاراستنی خۆیی جەستەیە کە تێیدا مێشک هەوڵ دەدات هاوسەنگیی هۆرمۆنی و دەماری بپارێزێت تاوەکو تاک تووشی داڕمانی دەروونی (Mental Breakdown) نەبێت. بەڵام کاتێک ئەم پێکەنینە بە بێ هۆکار، بەردەوام و بە بێ بوونی هیچ ڕووداو یان ستریسێک ڕوودەدات و کۆنتڕۆڵ ناکرێت، پێویست دەکات سەردانی پزیشکی پسپۆڕی دەمار یان دەروونی بپشکنرێت تاوەکو نەخۆشییە دەمارییەکان سۆراغ بكرێن.
