کارەبا لە وزەی خۆر لە سلێمانی 100 مێگاواتی تێپەڕاند

بەرهەمهێنانی کارەبا لە وزەی خۆر لە سلێمانی 100 مێگاواتی تێپەڕاند؛ ئاماری نوێ ئاشکرا دەکرێت.

بەرهەمهێنانی کارەبا لە ڕێگەی سیستەمی وزەی خۆرەوە لە پارێزگای سلێمانی ئاستێکی پێوانەیی نوێی تۆمار کرد.

کۆی گشتیی توانای بەرهەمهێنانی کارەبا لە سەرچاوەی وزەی خۆر لە سنوورەکەدا گەیشتووەتە ١٠٢.٨٤٧ مێگاوات. و تاوەکو ئێستا ٤,٥٦٢ هاوبەش لە سێکتەرە جیاوازەکاندا بەشدارییان لە دامەزراندنی سیستەمی وزەی خۆردا کردووە.

بەپیی بڵااوکراوەکەی وەزارەتی کارەبا، زۆربەی بەشداربووان لە سێکتەری ماڵان و بازرگانی پێکهاتوون، کە هاوکارێکی بەهێزی کەمتەرخەمییەکانی تۆڕی نیشتمانین.

وردەکاریی دابەشبوونی هاوبەشەکانی وزەی خۆر لە سلێمانی:

  • بەشداربووانی ماڵان: ۳,۷٤۷ هاوبەش (زۆرترین ڕێژەی بەشداری بووە).

  • بەشداربووانی بازرگانی: ٦٥۹ هاوبەش.

  • بەشداربووانی ک کشتوکاڵی: ۱۳٤ هاوبەش.

  • بەشداربووانی پیشەسازی: ۱٥ هاوبەش.

  • بەشداربووانی حکومی: ۷ هاوبەش.

پەنابردن بۆ وزەی نوێبووەوە وەک وزەی خۆر (Solar Energy) لە هەرێمی کوردستان و بەتایبەت لە سلێمانی لە ساڵانی ڕابردوودا ڕووی لە زیابوونێکی بەرچاو کردووە. ئەم هەنگاوە جگە لە کەمکردنەوەی گوشار لەسەر تۆڕی کارەبای نیشتمانی، بە یەکێک لە سەرچاوە پاک و ژینگەدۆستەکان ئەژمار دەکرێت کە تێچووی بەرهەمهێنانی کارەبا لەسەر هاووڵاتییان و خاوەن کارەکان لە دوورمەودادا کەمدەکاتەوە.

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە