شارەزایەكی كەشناسی كاتی كۆتایی هاتنی گەرمای بەتینی ئەمساڵ ئاشكرادەكات

شارەزایەكی كەشناسی ڕایدەگەیەنێت، هیچ شەپۆلێكی گەرمای توندو چالاک لە ئارادانەماوە بۆ ناوچەکانمان و دەشڵێت: لە دوای ناوەڕاستی مانگ پلەکانی گەرما بەشێوەیەکی بەرچاو دادەبەزێ.

شاڵاو هیدایەت، شارەزایی كەشناسی بۆ (خەڵك) وتی، “هیچ شەپۆلی گەرمای توند و چالاک لە ئارادانەماوە بۆ ناوچەکانمان ئەویش بەهۆی لاچوونی بەرزە پەستانی نیمچە خولگەیی لەچینە بەرزەکانی هەوادا، کە ئەم بەرزە پەستانە ساڵانە لەکاتی جێگیر بوونی وەک سەقفێک وایە بەسهرمانەوە دەبێتە قەتیسبوونی گەرما و بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما و دروست بوونی شەپۆلی گەرما”.

وتیشی، “ئەوەی هەیە تاماوەیه کی دوور و نادیار بەو شێوەیە و چینە بەرزەکانی هەوا خاڵین لە بەرزە پەستان لەهەمان کاتدا بەهۆی نزمە پەستانی زەریای هیندی دروست بوونی جیاوازی پەستان بەدرێژایی ئەم مانگە، (با) ناو بەناو چالاکی دەبێت بەزۆریش بای شەماڵ”.

سەبارەت بە پلەکانی گەرما ڕایگەیاند، تاوەکو لای ناوەڕاستی مانگ بەزۆری جێگیر دەبن و ئەگەر هەیە چەند ڕۆژێک تا 1 بۆ 2 لەوەی ئێستا نزمتر ببنەوە، لەدوای ناوەڕاستی مانگ بەپێی دواین گۆڕانکاریەکان بارستە هەوایەکی فێنکی تەواو چالاکی دەریای ناوەڕاست ڕوودەکاتە تەواوی ناوچەکانمان پلەکانی گەرما بەشێوازی بەرچاو دادەبەزێنێ بەشێوەیەک لەزۆربەی ناوچەکان پلەکانی گەرما دێنێتە خوار چلەکانەوە و شەوانە تەواو فێنکی دەکات و ڕۆژانیش لەچاو ئێستا فەرقی بەرچاو دەکات”.

ڕوونیشی كردەوە، لەگەڵ ئەم بارستە هەوایە نزمە پەستانێکیش لە ئارادایە ئەگەری هەیە لەناوچە جیاواز باران و هەورە بروسک ڕووبدات له نێوان مەودای دووەمی ئەم مانگە.

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە