رابه‌ری گشتی بزوتنه‌وه‌ی ئیسلامی ڕایدەگەیەنێت، ئه‌حمه‌د شه‌رع پێی وتووم، كە تەنیا خێری گه‌لی كوردم ده‌وێت و جیاوازی كورد و عه‌ره‌ب ناكه‌م و دەشڵێت: سەرۆکی سوریا پیاوێكی دانا‌و ئازا‌و به‌توانایه و هه‌ستێكی به‌هێزی سیاسی هه‌یه.
عیرفان عه‌لی عه‌بدولعه‌زیز، رابه‌ری گشتی بزوتنه‌وه‌ی ئیسلامی لە چاوپێكەوتنێكی تەلەفزیۆنی ڕایگەیاند،
ئه‌حمه‌د شه‌رع جێگه‌ی شانازییه كه سووریای له‌و رژێمه تاوانباره رزگاركرد، سوپاس بۆ خوا پیاوێكی دانا و ئازا و به‌توانایه و هه‌ستێكی به‌هێزی سیاسی هه‌یه.
ئاماژەی بەوەشدا، ئه‌حمه‌د شه‌رع كه چووه ناو دیمه‌شقه‌وه كارێكی كرد كه‌س نه‌یكردووه، كه چووه ناو دیمه‌شق وتی سه‌رده‌می شۆڕش كۆتایی هات و چوینه‌ته ناو قۆناغی بنیادنانه‌وه‌ی ده‌وڵه‌ته‌وه، ئه‌م بڕیاره زۆر گرنگه، ته‌نانه‌ت یه‌كێتیی سۆڤیه‌ت له‌سه‌رده‌می شۆڕشی ئۆكتۆبه‌ردا، ململانێ له‌نێوان ترۆتسكی و گروپێكی تردا دروستبوو له‌باره‌ی (شۆڕش یاخود ده‌وڵه‌ت)، ترۆتسكی سوربوو له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ده‌بێت شۆڕش هه‌بێت و شوڕش به‌رده‌وامه، گروپه‌كه‌ی تریش پشتیوانی ده‌وڵه‌تیان ده‌كرد، بۆیه شه‌ڕو كوشتار روویدا، به‌ڵام له سوریا سوپاس بۆ خوا ئه‌و بڕیاره زیره‌كانه بوو، ئێستا سوریا له قۆناغی بنیادنانی ده‌وڵه‌تدایه.
دەشڵێت: ئه‌حمه‌د شه‌رع كاتێك له 2003 هاته ناو عێراقه‌وه ئێمه له عێراق ده‌رچووین، له 2003دا ئێمه هه‌موو هێزه‌كانمان له هه‌ڵه‌بجه كێشایه‌وه و له عێراق چوینه‌ده‌ره‌وه بۆ ئه‌وه‌ی به‌ریه‌ككه‌وتن له‌نێوان ئێمه و ئه‌مریكییه‌كان روونه‌دات، ئه‌مه بۆ رێگری بوون له خوێنڕشتن له هه‌ڵه‌بجه، چونكه هه‌ڵه‌بجه شارێكی كاره‌ساتباره.
ئاماژەی بەوەشداوە، ئه‌وه‌ی له عێراق سه‌ركردایه‌تیی موقاوه‌مه‌ی ده‌كرد (مه‌به‌ست له موقاوه‌مه‌یه دژ به ئه‌مریكا) به‌شێكیان كورد بوون و مێژوویان له‌گه‌ڵ ئێمه (بزوتنه‌وه‌ی ئیسلامی)دا هه‌بوو، تێكه‌ڵبوون له‌گه‌ڵ ئه‌حمه‌د شه‌رع و باسیان له بزوتنه‌وه و سه‌ركرده‌كانی بزوتنه‌وه كردبوو، ته‌نانه‌ت كه ئه‌حمه‌د شه‌رع له زیندانی (كرۆپه‌ر) بوو برایانی كوردی له‌گه‌ڵ بوو، خۆی وتی، برایانی كورد له زیندان له‌گه‌ڵم بوون ستایشی ئێوه‌یان ده‌كرد، بۆیه ئه‌و ده‌یناسین، ته‌نانه‌ت له‌ناو زیندان وانه‌یان هه‌بووه، یه‌كێك له وانه‌كانیان له‌سه‌ر بزوتنه‌وه‌ی ئیسلامی و مێژووی بزوتنه‌وه و سه‌ركرده‌كانی بووه.
بە وتەی ڕابەری گشتی بزووتنەوە، كاتێكیش زیندانه‌كان كرانه‌وه و ئه‌حمه‌د شه‌رع گه‌ڕایه‌وه بۆ نه‌ینه‌وا و دواتریش بۆ سووریا، برایانی كوردیش گه‌ڕانه‌وه بۆ شوێنه‌كانی خۆیان و وازیان له چه‌ك و به‌رگریی هێنا، من بینیمن، باسی ئه‌حمه‌د شه‌رعیان بۆ ده‌كردم، باسی بیر و دنیابینییه‌كانی ئه‌ویان بۆ ده‌كردم، ئه‌وان شایه‌تییان بۆ ئه‌دا، كه هه‌ڵسوكه‌وتی هه‌ندێك كه‌سی توندڕه‌وی ره‌تده‌كرده‌وه، ته‌نانه‌ت دژی برایانیشی بووه له زیندان، كه له زیندان ئه‌شكه‌نجه‌یان ده‌دان ده‌یانكوشتن.
بە وتەی عیرفان عەلی، “له شوڕشی سووریا لایه‌ن هه‌بوون كه روون بوو یارمه‌تی له وڵاتانی كه‌نداو و توركیا و ئه‌وروپییه‌كان وه‌رده‌گرن، به‌ڵام ئه‌حمه‌د شه‌رع و گروپه‌كه‌ی (ده‌سته‌ی ته‌حریر شام) به له‌به‌رچاوگرتنی مه‌بده‌و و پاشخانه جیهادییه‌كه‌یان له‌و باوه‌ڕه‌دام ئه‌و پاڵپشتییه نه‌كراون كه هی لایه‌نه‌كانی تر كراوه، به‌ڵام سوپاس بۆ خوا ئه‌و سه‌رچڵی كرد و چووه حه‌له‌ب، ئه‌وه‌ی ئه‌و كردی لایه‌نه‌كانی تر نه‌یانتوانی بیكه‌ن، بۆیه كه چووه دیمه‌شق واقعێكی نوێ دروستبوو، وڵاتانیش دانیان پێدا نا، ته‌نانه‌ت ئه‌مریكییه‌كانیش دانیان پێدا نا، پێم وا نییه پاڵپشتی ده‌ره‌كی هۆكاری سه‌ركه‌وتنی ئه‌حمه‌د شه‌رع بێت.
ڕاشیگەیاندووە، ئه‌حمه‌د شه‌رع پیاوێكی واقعییه، كه بینی سووریا تواناكانی ئابوری و سه‌ربازی له‌ده‌ستداوه ئێستا له‌و واقعه‌دا ده‌ژی، به‌ڵام له‌سه‌ر بنه‌ماكانی خۆیه‌تی، من كه بینیم پێم وت ئێستا جیهانی ئیسلامی و دوو ملیار موسوڵمان چاویان له سوریایه، چاویان له‌و سیسته‌مه سیاسیه‌یه كه له سوریا دروست ده‌بێت، چونكه پاشخانه‌كه‌ی ئیسلامی و جیهادییه.
وتیشی، “له‌گه‌ڵ ئه‌حمه‌د شه‌رع له دیداره‌كه‌ماندا له توركیا باسمان له مێژووی كورد كرد له سووریا له سه‌لاحه‌دینی ئه‌یوبییه‌وه تاوه‌كو ئه‌مڕۆ، له‌وانه سه‌عید حه‌وا و مامۆستایانی گه‌وره‌ی رابوونی ئیسلامی، ئه‌و وتی، به‌خوا ته‌نیا خێرم ده‌وێت بۆ برایانمان له گه‌لی كورد، كورد گه‌لی خۆمانه و جیاوازی له‌نێوان گه‌لی كورد و عه‌ره‌بدا ناكه‌ین، ئێستا ته‌نانه‌ت حزبه عه‌لمانییه‌كانی كوردیش رازی به تێكه‌ڵكردنی هێزه‌كان له‌گه‌ڵ حكومه‌ت.. واتا ئه‌و پیاوه راستگۆیه له‌گه‌ڵ به‌ڵێنه‌كانی.
