گوڵپی: هەرێم لەجیاتی پشكی سووتەمەنی هەرزان داوای زیادكردنی 50 هەزار بەرمیلەكە دەكات

بەرپرسانی دەسەڵات سورن لەسەر داوای زیادکردنی ئەو بەرمیلە نەوتانەی کە تەنها سودی بۆ پاڵاوگەکان هەیەو داوای پشکی هەرێمی کوردستان لە سوتەمەنی هەرزان ناکەن!

عومەر گوڵپی، ئەندامی خوولی پێشووی لیژنەی دارایی پەرلەمانی كوردستان لە هەژماری خۆی لە فەیسبووك نووسیویەتی، “تا ئێستاش حکومەتی ماوە بەسەرچوو داوای پشکی نەوت و بەنزین و گازی هەرزان لە حکومەتی فیدراڵ ناکات، بەڵکو داوای زیادکردنی پشکی نەوت دەکات لە (٥٠ هەزار) بەرمیلەوە بۆ (١٠٠ هەزار) و زیاتر”.

دەشڵێت: ئەمەش بەڵگەی ئەوەیە ئەمان کەسابەت و بازاڕی پاڵاوگەکانیان زیاتر مەبەستە تا داوای خەڵک بۆ نەوت و بەنزینی هەرزان و کۆتاییهاتنی گرانی سوتەمەنی کە بووەتە بارگرانییەکی گەورە بۆ ژیانی ڕۆژانەی خەڵک.

ئاماژەی بەوەشداوە، خەڵکی هەرێمی کوردستان مافی خۆیەتی پشکی هەبێت لە سوتەمەنی هەرزانی حکومەتی فیدراڵ (بەنزین لیترێک بە ٤٥٠ دینار، گاز ٤٠٠ دینار، نەوت ١٥٠ دینار)، بەڵام حکومەتی ماوە بەسەرچوو تا ئێستاش سوورە لەسەر زیادکردنی ئەو بەرمیلە نەوتانەی کە ڕۆژانە لە سۆمۆی وەردەگرنەوە، ئەمەش تەنها پاڵاوگەکانی دەسەڵات قازانجیان لێ دەکات و خەڵک بەردەوام باجی گرانی سوتەمەنی (بەتایبەت بەنزین) دەدات!.

گوڵپی جەختیشی كردۆتەوە، ئەمەش بەڵگەی ئەوەیە دەسەڵات نایەوێت چارەسەریی گرانی بەنزین و سووتەمەنی بکات!

 

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە