پڕۆژەیاسای "بەهێزکردنی هاوپشتیی نیشتمانی و یەکگرتوویی کۆمەڵایەتی" کە بە پڕۆژەیاسای چوارچێوەی پڕۆسەی ئاشتی ناسراوە، لە لایەن لیژنەی دادی پەرلەمانی تورکیاوە پەسەند کرا بەپێی زانیارییەکانی پەرلەمانتارانی دەم پارتی، پێشبینی دەکرێت ئەم یاسا نوێیە کاریگەریی ڕاستەوخۆی لەسەر ژیان و دۆخی نزیکەی ٧٥ هەزار کەس لە تورکیادا هەبێت.
سەرهات ئەرەن، پەرلەمانتاری دەم پارتی لە دیاربەکر ئاشکرایکرد کە پڕۆژەیاساکە ٣٩٠٠ زیندانیی سیاسیی پەکەکە دەگرێتەوە کە دەتوانن لێی سوودمەند بن.
بەگوێرەی دوایین ئامارەکان، ئێستا ٤٨٠٠ کەس بە تۆمەتی ئەندامێتی لە پارتی کرێکارانی کوردستان و بەشداری لە چالاکیی چەکداریدا لە زیندانەکاندان، بەڵام ٩٠٠ زیندانی بەهۆی سزادانیان بە زیندانیی هەتاهەتایی و تۆمەتباربوونیان بە کوشتنی هێزەکانی ئاسایش، ناخرێنە ژێر چەتری ئەم یاسایەوە.
بڕیارە پڕۆژەیاساکە بخرێتە کارنامەی پەرلەمانی تورکیاوە و لە ١٠ـی ئابی ٢٠٢٦دا دەنگی لەسەر بدرێت بۆ ئەوەی ببێتە یاسا.
بۆ جێبەجێکردنی کرداریی یاساکەش، پێویستە ئەنجوومەنی ئاسایشی تورکیا بڕیاری هەڵوەشاندنەوە و چەکدانانی پەکەکە پشتڕاست بکاتەوە، پاشان دوای بڵاوکردنەوەی لە ڕۆژنامەی فەرمیدا دەست بە جێبەجێکردنی دەکرێت.
