ئیسرائیل، ئامادەکاری بۆ هێرشکردنە سەر ئێران دەکات

ڕاپۆرتە میدیاییەکانی ئیسرائیل ئاشکرایانکردووە کە تەلئەبیب بە شێوەیەکی سەربەخۆ و بەبێ پشت بەستن بە لایەنی دیکە، بەردەوامە لە ئامادەکارییە سەربازییەکانی بۆ ئەگەری هێرشکردنە سەر ئێران، ئەم هەنگاوەی ئیسرائیل لە کاتێکدایە کە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا هەوڵی دۆزینەوەی ڕێگەی دیپلۆماسی دەدات بۆ گەیشتن بە ڕێککەوتن و کۆتاییهێنان بە گرژییەکان لەگەڵ تاراندا.

بەپێی زانیارییەکان، تەنانەت ئەگەر واشنتن بژاردەی دیپلۆماسی بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان هەڵبژێرێت، سوپای ئیسرائیل پلانی هەیە لە ئامادەکارییەکانی خۆی بۆ لێدانی ئێران بەردەوام بێت، هاوکات لەگەڵ ئەم پێشهاتانەدا، فەرماندەی فەرماندەیی ناوەندیی هێزەکانی ئەمریکا (سێنتکۆم)، براد کوپەر، لە سەردانێکی کورت و نهێنیدا گەیشتووەتە ئیسرائیل و لە هەمان ڕۆژدا گەڕاوەتەوە بۆ واشنتن.

لە لایەکی دیکەوە، میدیاکانی ئەمریکا ئاماژەیان بە ڕاپۆرتێکی دزەپێکراوی دان کەین، سوپاسالاری ئەمریکا کردووە کە ئاڕاستەی دۆناڵد ترەمپ و بەرپرسانی باڵای ئیدارەکەی کراوە، لەو ڕاپۆرتەدا داوای دەرچوون لە جەنگ و گرتنەبەری ڕێگەچارەی دیپلۆماسی کراوە، بەو پێیەی هێرشی ئاسمانی زیاتر دژی ئێران ناتوانێت یارمەتیدەر بێت لە دروستکردنی گوشار و ڕەنگە ئەنجامی پێچەوانەی لێبکەوێتەوە.

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە