پنتاگۆن داوای خێراکردنی بەرهەمهێنانی چەک و تەقەمەنی دەکات

وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا (پنتاگۆن) داوای لە کۆمپانیاکانی پیشەسازیی سەربازیی وڵاتەکەی کردووە کە بەرهەمهێنان و گەیاندنی چەک و تەقەمەنی خێراتر بکەن، ئەم بڕیارە دوای ئەوە دێت کە واشنتۆن بەشێکی زۆری یەدەگی چەک و تەقەمەنی خۆی لە کۆگا سەربازییەکاندا بەکارهێناوە.

جێگری وەزیری بەرگریی ئەمریکا لە پەیامێکدا بۆ کۆمپانیاکانی بەرهەمهێنانی چەک، وادەی ٢١ ڕۆژی دیاریکردووە بۆ ئەوەی پلانەکانی خۆیان پێشکەش بکەن بە مەبەستی خێراکردنی کاتی گەیاندنی چەک و تەقەمەنییەکان بۆ سوپای وڵاتەکە.

ئەم هەنگاوەی پنتاگۆن لە کاتێکدایە کە شەڕ و پێکدادانەکانی نێوان ئەمریکا و ئێران لە کۆتایی مانگی شوباتی ئەمساڵەوە دەستیپێکردووە و سەرەڕای ڕاگەیاندنی چەندین ئاگربەستی کاتی، هێشتا بەردەوامە، ئەم دۆخەش بووەتە هۆی کەمبوونەوەیەکی بەرچاو لە یەدەگی مووشەکە پێشکەوتووەکان و سیستەمەکانی بەرگریی ئاسمانیی هێزەکانی ئەمریکادا.

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە