بزووتنەوەی نوجەبا بژاردەی دیپلۆماسی لەگەڵ سعودیە ڕەتدەکاتەوە

ئەکرەم کەعبی، ئەمینداری گشتیی بزووتنەوەی نوجەبا، ڕایگەیاند؛ بزووتنەوەکەیان بە توندی دژی هەر جۆرە هەوڵێکی دیپلۆماسی یان وەرگرتنی قەرەبووی داراییە لە سعودیە لە بەرامبەر خوێنی چەکدارانی حەشدی شەعبی، ئەم هەڵوێستەشی دوای ئەوە دێت کە بارەگاکانی حەشد لە کەرکووک و پێنج پارێزگای دیکە لە هێرشێکی هاوبەشی واشنتن و ڕیازدا کرانە ئامانج.

پەیامەکەی ئەکرەم کەعبی نیشانی دەدات کە باڵە سەربازییەکانی ناو حەشدی شەعبی هێشتا سوورن لەسەر وەڵامدانەوەی چەکداری.

کەعبی ڕایگەیاند؛ دیپلۆماسی لەگەڵ وڵاتێک کە دەستی بە خوێنی عێراقییەکان سوورە و پارەی بۆ بۆمبڕێژکردنی ئۆتۆمبێلەکان دابین کردووە بێسوودە.

ناوبراو جەختی کردەوە کە وەڵامی مووشەک تەنیا بە مووشەک دەدرێتەوە و هیچ بڕە پارەیەک جێگەی خوێنی کوژراوەکانیان ناگرێتەوە.

لە ٢٩ی تەممووزدا، زنجیرەیەک هێرشی ئاسمانی لەلایەن ئەمریکا و سعودیە بۆ سەر بارەگاکانی حەشد ئەنجامدرا، کە بەهۆیەوە ١٨ کەس کوژران و ٢٠ی دیکەش بریندار بوون.

پاش ئەم هێرشانە، مقاومەی ئیسلامی ڕۆژی ٧ی ئابی وەک وادەیەک بۆ تۆڵەسەندنەوە دیاریکرد، بەڵام لەسەر داوای هادی عامری بڕیاردرا وەڵامدانەوەی سەربازی دوا بخرێت تاوەکو لە ڕێگەی دیپلۆماسییەوە مافەکانیان وەربگرنەوە.

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە