حەیدەر عەبودی، وتەبێژی حکومەتی عێراق ڕایگەیاند، دەزگای دژە تیرۆر و دەزگای هەواڵگریی نیشتمانی توانیویانە تۆڕێک هەڵوەشێننەوە و دزە بکەنە ناویەوە کە دەستی بەسەر ژمارەیەک فڕۆکەی بێفڕۆکەواندا گرتووە و نیازی هەبووە پلانی تایبەت بە ئامانجی دیاریکراو جێبەجێ بکات.
عەبودی لە چاوپێکەوتنێکی تەلەفزیۆنیدا ڕایگەیاند، “دەزگای دژە تیرۆر و دەزگای هەواڵگریی نیشتمانی توانیان تۆڕێک هەڵوەشێننەوە و دزە بکەنە ناوی و ئەندامەکانی دەستگیر بکەن کە پلانیان هەبووە هێرش بکەنە سەر چەند ئامانجێکی دیاریکراو”.
ڕوونیشیکردەوە کە دەست بەسەر چەک و کەلوپەلەکانیاندا بگرن لە نێویشیاندا فڕۆکەی بێفڕۆکەوان هەبووە.
وتیشی، “ئۆپەراسیۆنە ئەمنییەکە بۆ تۆڕەکە زۆر ورد بوو، کە هەڵوەشێنرایەوە و دزەی تێکرا و ئەو ئۆپەراسیۆنەی کە ئەندامەکانی بەنیازبوون جێبەجێی بکەن پووچەڵکرایەوە”.
عەبودی جەختیشی کردەوە کە “ئۆپەراسیۆنەکە پەیامێکی دڵنیایی بۆ شەقامی عێراقی نارد کە دەزگا ئەمنییەکان لە رێگەی رێنماییەکانی فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکانەوە بەردەوامن لە پاراستنی شەقامی عێراقی و پەیامێکیش بۆ هەموو جیهان”.
