بڕیارە ئەمڕۆ یەکشەممە، حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بارەی دۆزینەوەی ڕێگەچارەی بەنزین کە نرخەکەی تا دێت ڕوو لە بەرزبوونەوە دەکات کۆبوونەوەیەک ئەنجام بدات.
لە هەرێمی کوردستان تا دێت نرخی بەنزین ڕوو لە بەرزبوونەوە دەکات، بە جۆرێک بەنزینی نۆرماڵ لیترێکی لە دوو هەزار دینار و بەنزینی سۆپەر لە سێ هەزار دینار نزیک دەبێتەوە.
دوێنێ باسم محەمەد، وەزیری نەوتی عێراق ڕایگەیاند، “ئامادەیمان دەربڕیوە بەنزینى پاڵپشتی کراو بۆ هەرێمى کوردستان دابین بکەین، بەڵام حکومەتى هەرێمى کوردستان بە ئێمەى وت، خۆمان بەنزین دابین دەکەین”.
باسی لەوەشکردبوو: ئەوان رۆژانە 50 هەزار بەرمیل نەوت دەدەنە هەرێمی كوردستان بۆ ئەوەی نرخی سوتەمەنی وەك عێراق بێت.
