جەمال کۆچەر: دیارنییە ئەم هەفتە مووچەی هەرێم بێت

 

تاوەکو ئێستا بەغدا مووچەی هەموو وەزارەتەکانی خۆی نەداوە، بەوتەی پەرلەمانتارێکی كورد لەمساڵدا ئەمە یەکەمجارە هێندە مووچەی فەرمانبەرانی خۆی دواخستووە، هەر بەهۆیەوە دیار نییە لەم هەفتەیەدا مووچەی هەرێم دێت یاخود نا.

جەمال کۆچەر، پەرلەمانتاری یەكگرتوو لە پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند “پێویستە دوای دابەشکردنی مووچەی عێراق، مووچەی هەرێمی کوردستانیش بێت، چونکە هەرێم یارمەتیدەرە لەهەناردەی غاز لەگەڵ عێراق و زۆربەری غازی هەرێمە”.

وتیشی “من نازانم لەم هەفتەیەدا مووچە دێت یاخود نا و دیار نییە، بەڵام هەرکە مووچەی بەغدا درا پێوستە دەست بە تەمویلی مووچەی هەرێم بکرێت”.

ئاشكراشی كرد، بەغدا هەربە مەقاسە مووچە دەنێرێتەوە، چونکە هەرێم پارەی داهاتی ناوخۆی بۆ نانێرێت.

جەمال کۆچەر باس لەوە دەکات، کە کێشەی سیولە لە بەغدا هەر بەردەوامە و یەکەمجارە حكومەتی فیدراڵی بەوجۆرەیە مووچەی فەرمانبەرانی دوابخات.

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە