وەزیری نەوتی عێراق: حکومەتی هەرێمی کوردستان خۆی بەنزین دابین دەکات

باسم محەممەد خزەیر، وەزیری نەوتی عێراق ڕایگەیاند کە وەزارەتەکەی ئامادە بووە بەنزینی پاڵپشتیکراو بۆ هەرێمی کوردستان دابین بکات، بەڵام حکومەتی هەرێم رایگەیاندووە کە خۆیان ٥٠ هەزار بەرمیل نەوتیان دەوێت و بەرهەمە نەوتییەکان دابین دەکەن.

لە لێدوانێکدا، وەزیری نەوت ئاماژەی بە ئاستی بەرهەمهێنانی نەوتی وڵاتەکە کرد و ڕاگەیاند کە ڕۆژانە دوو ملیۆن و ٧٠٠ هەزار بەرمیل نەوت بەرهەم دەهێنرێت، کە نیوەی بۆ هەناردەکردن لە ڕێگەی گەرووی هوورمزەوە بەکاردێت و مانگانە ٢٢ ملیۆن بەرمیل هەناردە دەکرێت. هەروەها باسی لەوەش کرد کە لەگەڵ ئێران لە پەیوەندیدان بۆ ڕێگەدان بە کەشتییە نەوتییەکانی عێراق لە گەرووەکەدا.

وەزیری نەوتی عێراق جەختی لەوەش کردەوە کە یەکێک لە پروژەکانی داهاتووی حکومەت ئەوەیە، نەوتی بەسرە لە ڕێگەی بۆرییەوە بە فیشخاپوورەوە ببەسترێتەوە بە مەبەستی هەناردەکردنی بۆ بەندەری جەیهان.

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە