ڕێنمایی نوێ بۆ ئۆتۆمبێلی جامڕەش دەرکرا

وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان ڕێنمایی نوێ سەبارەت بە پێدانی مۆڵەتی جامڕەش دەردەکات.

بەپێی ناوەڕۆکی ئەم ڕێنماییە نوێیە کە ئەمڕۆ هەینی بە واژۆی ڕێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆوە بڵاوکرایەوە، جگە لە ڕێژەکانی پێشوو لەمەودوا مۆڵەت دەدرێت بە ئوتومبێڵی جامڕەش بە ڕێژەی 80+.

هەر پێی ڕێنماییەکە هەموو هاووڵاتیان مافیان هەیە داوای مۆڵەتی جامڕەش بکەن وەکو ئۆتۆمبێلی تەکسی و بارهەڵگر و تەنانەت ئەو ئۆتۆمبێلانەشی هەڵگری تابلۆی پارێزگاکانی دیکەی عێراقن بەو مەرجەی ئۆتۆمبێلەکە بەناوی خۆیانەوە تۆمارکرابێت و دانیشتووی هەرێمی کوردستان بێت.

 

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە