“شەڕ لەگەڵ ئێران بە زوویی کۆتایی دێت”

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا ڕایگەیاند سەرقاڵی گفتوگۆیە لەگەڵ ئێران و شەڕەکە زۆر بە زوویی کۆتایی پێدێت و ڕەنگە بەم زوانەش ڕێککەوتن بۆ کرانەوەی تەنگەی هورمز بکرێت.

سەرۆکی ئەمریکا لە لێدوانێکیدا بۆ ڕۆژنامەنووسان لە کۆشکی سپی کاتێک پرسیاری ئەوەی لێکرا کە ئایا ڕێککەوتنێک کراوە بۆ دووبارە کردنەوەی تەنگەی هورمز، دۆناڵد ترەمپ وتی “نامەوێت بڵێم هەبووە، بەڵام ئێستا تا ئاستێک کراوەیە.”

ئاماژەی بەوەشکرد “ئێمە تەنگەکەمان لە ژێر کۆنتڕۆڵدایە، پێموایە شەڕەکە زۆر بە زوویی کۆتایی دێت، پێموانییە بتوانن زۆر زیاتر بەردەوام بن.”

لەوەتەی شەڕی ئەمریکا و ئیسرائیل لەگەڵ ئێران دەستیپێکردووە، سوپای پاسداران چەندین جار هەوڵی داوە بە رێگەی بە ئامانجگرتنی کەشتییە بازرگانییەکان تەنگەی هورمز دابخات. بەڵام ئەمریکا دەڵێت ڕێگای باشووری تەنگەی هورمز کە بەناو عوماندا تێدەپەڕێت، کراوەیە و کەشتییەکان دەتوانن بەوناودا تێپەڕن.”

لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا، سەرۆکی ئەمریکا ئاماژەی بەوەدا کە هێزە چەکدارەکانی ئەو وڵاتە بەرەوڕووی کەمیی بڕێک چەک بوونەتەوە.

ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرز ڕۆژی سێشەممە لە ڕاپۆرتێکدا ڕایگەیاند سوپای ئەمریکا لە ماوەی شەڕی پێنج مانگەی لەگەڵ ئێران بەشێکی زۆر لە مووشەکی دوورمەودای خۆی بەکارهێناوە.

لە وەڵامی پرسیارێکدا سەبارەت بە دۆخی کۆگاکانی تەقەمەنی، ترەمپ ئاماژەی بەوەدا کە ئەمریکا دەستڕاگەیشتنی بە هەندێ چەک بە بێ سنوری هەیە، بەڵام دانی بەوەدانا کە لە هەندێکی دیکەدا سنووردارن.

سەرۆکی ئەمریکا ڕوونیکردەوە “بڕێکی زۆر تەقەمەنیمان بە ئۆکرانیا داوە، بەرێوبەرایەتی بایدن بە خۆڕایی ئەو کارەی کرد، بەبێ بەرامبەر. بە سەدان ملیار دۆلار. بەڕاستی بڕێکی زۆر تەقەمەنیمان هەیە. هەندێک جۆری تەقەمەنی زۆر بەهێزن و بێسنوورمان هەیە لەو جۆرانە، بۆ ئەوانی دیکەش کەمێک سنووردارترە و ڕۆژانە بەرهەمیان دەهێنین.”

هەروەها ئاماژەی بەوەشکرد کۆمپانیاکانی بەرگری ئەمریکا کارگەی بەرهەمهێنانی زیاتر دروست دەکەن، لەوانە دامەزراوەی بەرهەمهێنانی مووشەکی پاتریۆت و تۆماهۆک.

پەیامنێرێک بە سەرۆکی ئەمریکای وت هاوتا ئۆکراینییەکەی، ڤۆلۆدیمیر زێلێنسکی ڕایگەیاندووە وڵاتەکەی زۆر پێویستی بە سیستەمی مووشەکی پاتریۆت هەیە.

ترەمپ وەڵامی دایەوە و وتی “ئێمەش مووشەکمان دەوێت، بایدن زۆری پێبەخشیون.”

 

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە