ئەمڕۆ هەینی محەمەد بن سەلمان، شازادەی جێنشینی سعوودیە، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا و شەهباز شەریف، سەرۆک وەزیرانی پاکستان لە شاری مەککەی ڕێککەوتننامهی بەرگریی سێقۆڵییان واژۆ کرد.
وەزارەتی دەرەوەی پاکستان ڕایگەیاند، ئامانج لە ڕێککەوتنەکە پتەوکردنی ئاشتی و ئاسایش و سەقامگیری ناوچەکە و دەرەوەیەتی.
ئەوەشی خستەڕوو کە بە پێی ڕێککەوتنەکە هەر هێرشێک بکرێتە سەر هەر کام لەو سێ وڵاتە، بەهێرشکردنە سەر هەر سێ وڵات لەقەڵەم دەدرێت.




