کەشناسی نوێترین پێشبینی بۆ کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەینێ بڵاوکردەوە

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان پێشبینییەکانی کەشوهەوای بۆ ئەمڕۆ و سبەینێ ڕاگەیاند.

بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی، ئاسمانی ئەمڕۆ هەینی بە گشتی ساماڵ دەبێت لەگەڵ دەرکەوتنی هەندێک پەڵە هەور، خێرایی با لەسەرخۆ بۆ مامناوەند دەبێت لە نێوان 10 بۆ 20 کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا و ئاراستەکەشی بەرەو خۆرئاوا دەبێت. هەروەها مەودای بینین لە نێوان 8 بۆ 10 کیلۆمەتردا دەبێت و پلەکانی گەرماش نزیک دەبنەوە لە تۆمارەکانی دوێنێ.

سەبارەت بە کەشوهەوای سبەی شەممە، کەشناسی ئاماژەی بەوە کردووە کە ئاسمان بە گشتی ساماڵ دەبێت و خێرایی با لەسەرخۆ بۆ مامناوەند (10-20 کم/ک) دەبێت و ئاراستەکەشی بەرەو باکووری خۆرئاوا دەبێت. مەودای بینین وەک خۆی لە نێوان 8 بۆ 10 کیلۆمەتر دەمێنێتەوە و پلەکانی گەرماش نزیک دەبنەوە لە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بۆ ناوچە جیاوازەکانی هەرێم بەم جۆرە دەبن: لە هەولێر و هەڵەبجە 43 پلەی سیلیزی، لە سلێمانی 40 پلەی سیلیزی، لە دهۆک 41 پلەی سیلیزی، و لە پیرمام 38 پلەی سیلیزی تۆمار دەکرێت. لە چەمچەماڵ، زاخۆ و ئاکرێ پلەی گەرما دەگاتە 42 پلەی سیلیزی، لە کاتێکدا گەرمیان بەرزترین پلەی گەرما بە 46 پلەی سیلیزی تۆمار دەکات و حاجی ئۆمەرانیش نزمترین پلەی گەرما بە 32 پلەی سیلیزی دەبێت.

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە