داهاتی سلێمانی 13 ملیار دینار کەمی کردووە

داهاتی هەفتەی ڕابردووی سلێمانی بەراورد لەگەڵ هەفتەی پێشتر 64٪ کەمی کردووە.

بە پێی داتاکانی ماڵپەڕی شەفافیەت کە نووسینگەی قوباد تاڵەبانی سەرپەرشتی دەکات، داهاتی نانەوتی هەفتەی ڕابردووی پارێزگاکانی سلێمانی و هەڵەبجە و هەردوو ئیدارەی ڕاپەڕین و گەرمیان بڕی 7 ملیار و 567 ملیۆن و 216 هەزار و 446 دینار بووە.

69%ی داهاتەكە بەشێوەی نەختینەیە و 31% ی داهاتەكە بەشێوەی چەكە.

بە پێی ماڵپەڕەکە داهاتی هەفتەی ڕابردوو بەراورد لەگەڵ هەفتەی پێشتر زیاتر لە 64٪ کەمی کردووە کە بڕەکەی 21 ملیار و 374 ملیۆن و 621 هەزار دینار بووە.

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە