سەرۆکی تورکیا بەرەو جددە بەڕێکەوت و بڕیارە لەگەڵ سعوودیە و پاکستان هاوپەیمانییەکەی ئەمنی پێکبهێنن.
ئەمڕۆ هەینی، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا بە سەردانێکی فەرمی بەرەو سعوودیە بەڕێکەوت و بڕیارە لەگەڵ محەمەد بن سەلمان، جێنشینی شای سعوودیە و شەهباز شەریف، سەرۆک وەزیرانی پاکستان کۆبێتەوە.
سەردانەکە لەکاتێکدایە کە سعوودیە ڕایگەیاند هاوپەیمانییەکی بەرگریی دەریایی فرەنەتەوە بۆ پاراستنی بازرگانیی دەریایی لە دەریای سوور و گەرووی بابولمەندەب و کەنداوی عەدەن پێکدەهێنێت کە بەرەدوام لەلایەن حووسییەکانی هاوپەیمانی ئێرانەوە ڕووبەڕووی هەڕەشە دەبێتەوە.
ئاژانسی هەواڵی ئەنادۆڵیش لە زاری سەرچاوە ئەمنییەکانەوە بڵاویكردهوه کە ئهمڕۆ تورکیا، سعوودیە و پاکستان لە شاری جددە ڕێککەوتننامەیەکی بەرگریی سێقۆڵی واژۆ دەکەن.
