ئێران و عومان گۆڕانکاری لە سیستەمی هاتوچۆی دەریایی لە گەرووی هورمز دەکەن.
بەپێی دانوستانەکانی نێوان تاران و مەسقەت، هەردوو وڵاتی ئێران و عومان گۆڕانکاریی نوێ لە سیستەمی هاتوچۆی کەشتیوانی لە گەرووی ستراتیژیی هورمزدا ئەنجام دەدەن.
بڕیار دراوە ڕێڕەوەکانی باکوور و باشووری گەرووی هورمز دابخرێن و سەرجەم هاتوچۆی کەشتییەکان تەنها لە ڕێڕەوی ناوەڕاستەوە ئەنجام بدرێت.
بەڕێوەبردن و کۆنترۆڵکردنی هاتنەژوورەوەی کەشتییەکان تەنها لە دەسەڵاتی ئێراندا دەبێت، لە کاتێکدا پرۆسەی چوونەدەرەوەی کەشتییەکان بە هاوبەشی لەنێوان ئێران و عوماندا بەڕێوەدەبرێت.
ئەو دەنگۆ و هەواڵانە بە تەواوی ڕەتکرانەوە کە باس لە وەرگرتنی ڕێژەی سەدی (٣٪ بۆ ٧٪) لە بەهای باری کەشتییەکان وەک باجی گومرگی دەکەن.
دیاریکردنی تێچووی تێپەڕبوونی کەشتییەکان تەنها لەسەر بنەمای پێشکەشکردنی خزمەتگوزارییەکان دەبێت، لەوانە (دابینکردنی سوتەمەنی، بیمە و تێچووی ژینگەیی).
