عێراق هێزەکانی خستە ئەوپەری ئامادەباشییەوە

بە فەرمانی فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکان؛ ئاستی ئامادەیی سەربازی لە عێراق بەرزکرایەوە.

شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنیی عێراق ڕایگەیاند کە بە فەرمانی فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکان، بڕیار دراوە ئاستی ئامادەیی ئەمنی و سەربازیی سەرجەم هێزەکان بەرز بکرێتەوە، بە مەبەستی چەسپاندنی ئاسایش و پاراستنی سەقامگیری و هاووڵاتییان.
ڕێنوێنییەکە لەلایەن عەلی فالح زەید دەرکراوە بۆ بەرزکردنەوەی ئاستی ئامادەکاریی جەنگی و ئەمنیی هێزەکان لە سەرانسەری وڵاتدا.
ئەم هەنگاوە ئەنجامدانی مەشق و ڕاهێنانی چڕ و جووڵەپێکردنی یەکە سەربازییەکان لە خۆدەگرێت.
 شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی دووپاتی کردووەتەوە کە ئامانج لەم گۆڕانکارییانە بەهێزکردنی توانای هێزەکانە بۆ جێبەجێکردنی ئەرکەکانیان لە پاراستنی ئاسایش، سەقامگیری، هاووڵاتییان و بەرژەوەندییە گشتییەکان.
spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە