بڕیارێک لەبەرژەوەندی بەشێک لە دەرچووان دەرکرا

وەزارەتی خوێندنی باڵا بڕیارێکی نوێ لەبارەی وەرگرتنی بڕەپارە بۆ نوسراوی پشتیگیری دەردەکات.

وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە بڕیارنامەیەکی فەرمیدا ئاگاداری گشت زانکۆکانی هەرێمی کوردستان دەکاتەوە کە نابێت لە بەرامبەر پێدانی نوسراوی پشتیگیریدا هیچ بڕە پارەیەک لە دەرچووان وەربگیرێت.

وەزارەتی خوێندنی بڵا لە نووسراوەکەدا دەڵێت، پێدانی نووسراوی پشتیگیری تەنها بۆ بەشداریی دەرچووانە لە پرۆسەی دامەزراندن بە گرێبەست لەسەر میلاکی وەزارەت دەبێت.

هاوکات ئئاماژەش بەوەدراوە، وەزارەت بە فەرمی ڕایگەیاندووە کە بە هیچ شێوەیەک نابێت هیچ بڕە پارەیەک لەوانە وەربگیرێت کە داوای پشتیگیری دەکەن، چونکە پشتیگیرییەکە تەنها بۆ مەبەستی پێشکەشکردنە لە پرۆسەی دامەزراندندا.

ئەوەشخراوەتەڕوو، کە ئەم هەنگاوە لە چوارچێوەی ڕێکارەکانی کێبرکێی هەڵبژاردنی پێشکەشکارانی شایستەیە بە سیستەمێکی دادپەروەرانە.

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە