وەزارەتی ناوخۆ دەرباری مۆڵەتی دیجیتاڵی بڕیاری دا

وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان مۆڵەتی شوفێریی دیجیتاڵی بەفەرمی پەسەند کرد.

وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان بە ئیمزای ڕێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆ ڕێنوێنییەکی نوێی دەرکرد، کە تێیدا بڕیار لەسەر دیاریکردنی شێوازی هەڵگرتن و خستنەڕووی مۆڵەتی شوفێری درا.

بڕیارەکە جەخت دەکاتەوە خستنەڕووی مۆڵەتی شوفێری دەبێت بە یەکێک لەم دوو شێوازە بێت: یەکەم: مۆڵەتی شوفێری بەشێوەی کارت. دووەم: مۆڵەتی شوفێری بەشێوازی دیجیتاڵی، کە لەسەر سەکۆی KRDpass لەسەر ئامێرە زیرەکەکانی پەیوەندیکردن بەردەستە.

لە ڕێنوێنییەکەی وەزارەتی ناوخۆدا تەواو ڕوونکراوەتەوە کە مۆڵەتی شوفێریی دیجیتاڵی هەمان هێز و بەهای یاسایی مۆڵەتی کارتەکەی هەیە و سەرجەم خەسڵەتە ئەلیکترۆنی و نیشانە تەکنیکییەکانی تێدایە.

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە