ئۆتۆمبێلێك وەرگەڕا و ژنێک گیانی لەدەستدا

لە ئەنجامی ڕووداوێکی هاتووچۆدا لەسەر ڕێگەی عەربەت بۆ سەیدسادق، ژنێک گیانی لەدەستدا و دوو کەسی دیکەش بریندار بوون.

بەپێی زانیارییەکان، ئەمڕۆ چوار شەممە ٥ی ئابی ٢٠٢٦، ئۆتۆمبێلێکی تایبەت لەسەر ڕێگەی عەربەت بۆ سلێمانی وەرگەڕا و بەهۆیەوە ژنێک گیانی لەدەستدا و دوو کەسی دیکەش بریندار بوون.

هەر بەپێی زانیارییەکان، ئەو ژنەی گیانی لەدەستداوە هاوسەری شۆفێری ئۆتۆمبێلەکە بووە و لە ڕووداوەکەدا شۆفێرەکە لەگەڵ منداڵەکەیان بریندار بوون و لە ئێستادا بۆ وەرگرتنی چارەسەری پزیشکی ڕەوانەی نەخۆشخانە کراون.

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە