کاتژمێر 11:30ی ئەمڕۆ چوار شەممە 5ی ئابی 2026، ئاگرێکی بەرفراوان لە دەشتی هەریر کەوتەوە و سنووری 3 گوندی بە تەواوی سووتاند.
بەهۆی هەبوونی بایەکی بەهێزەوە، کۆنترۆڵکردنی ئاگرەکە ئەستەم بووە و زیانی گەورەی بە زەوییە کشتوکاڵییەکان، لەوەڕگاکان و دارستانەکانی ناوچەکە گەیاندووە و بەرەو ڕەز و باخە بەپیتەکانی جوتیاران تەشەنە دەکات.
تیمەکانی ئاگرکوژێنەوە لە 5 شوێنی جیاوازدا هەوڵی بێوچانی کۆنترۆڵکردنی ئەم کارەساتە ژینگەییە دەدەن. بەپێی وتەی دانیشتووانی ناوچەکە، “ئاگرەکە گەیشتووەتە گوند و چیای قاسمیە و لە قوتابخانەیەکی گوندەکە نزیک بووەتەوە”.
لە ئێستادا هێزەکانی بەرگری شارستانی و ژمارەیەکی زۆر لە گەنجانی خۆبەخش بە چڕی کار دەکەن بۆ ڕێگریکردن لە تەشەنەسەندنی زیاتری ئاگرەکە.
