هاوپەیمانی ئیدارەی دەوڵەت بۆ تاوتوێکردنی دۆخی عێراق کۆدەبێتەوە.
بڕیارە ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە، هاوپەیمانی ئیدارەی دەوڵەت لە بەغدا کۆبێتەوە.
کۆبوونەوەکە بە ئامادەبوونی سەرۆک کۆمار، سەرۆکی دەسەڵاتی یاسادادان، سەرۆک وەزیران و سەرۆکی پەرلەمانی عێراق و سەرکردەی لایەنەکانی هاوپەیمانییەکە بەڕێوەدەچێت.
میدیای پارتی بڵاویکردەوە کە نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستانیش بۆ بەشداریکردن لە کۆبوونەوەکەدا دەچێتە بەغدا.
چاوەڕوان دەکرێت لە کۆبوونەوەکەدا دۆخی عێراق بە گشتی و بەتایبەتیش ئەو قەیرانە داراییەی ڕووبەڕووی بووەتەوە لەگەڵ گۆڕانکارییەکانی ناوچەکە تاوتوێ بکرێن.
