عەبدولستار مەجید: لە نێوان پارتی و یەكێتی گرێیەك هەیە بۆیە كۆنابنەوە

ئەندامێكی مەكتەبی سیاسی كۆمەڵی دادگەری كوردستان “گەشبین نییە” بە كۆبوونەوەی لوتكەی سەرۆكی حزبەكان و دەشڵێت: ئەم دۆخە بەو شێوەیە دەمێنێتەوە و پەرلەمان بە ناكارایی دەمێنێتەوە.

عەبدولستار مەجید، ئەندامی مەكتەبی سیاسی كۆمەڵی دادگەری لە چاوپێكەوتنێكی تەلەفزیۆنی ڕایگەیاند، پێشنیازمان كرد كۆبوونەوەیەكی حزبەكان بكرێت، كاك مەسعود وتی: ئامادەی كۆبوونەوەین، بەڵام دەبێت بزانین كۆبوونەوەكە ئەنجامی دەبێت.

ڕاشیگەیاند، جارێ ڕوون نیە كە كۆبوونەوەی لوتكە دەكرێت یان ناكرێت. گەشبین نیم بە ئەنجامدانی كۆبوونەوەی لوتكە.

ئاماژەی بەوەشدا، “برادەرانی پارتی دەڵێن: با پەرلەمان كارابكرێتەوە دواتر باسی پێكهێنانی حكومەت دەكەین، هەروەها یەكێتی دەڵێت: پەرلەمان و حكومەت یەك پاكێجە و داوای شەراكەتی راستەقینە و یەكێك لە پۆستە سیادییەكان دەكەن”.

عەبدولستار مەجید ئاشكراشی كرد، لە ئێستادا جیاوازییەكانی پارتی و یەكێتی زۆرن و بەئەگەری زۆرەوە ئەم دۆخە بەو شێوەیە دەمێنێتەوە و پەرلەمان بە ناكارایی دەمێنێتەوە.

ئاشكراشی كرد، “لە نێوان پارتی و یەكێتی گرێیەك هەیە بۆیە كۆنابنەوە”.

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە