هاتوچۆی سۆران شۆفێران لە کەوتنەکاری کامێراکانی خاڵ بۆ خاڵ لە هاوینەهەواری گەلی عەلی بەگ ڕاگەیاند و باسی لەوەشکرد، بۆ ماوەی حەوت رۆژ بەشێوەی تێست کار دەکەن.
بەپێی ڕاگەیەندراوی بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سۆران تیایدا هاتووە: ئاگاداری شۆفێران دەکەنەوە کامێراکانی رێگای گەلی عەلی بەگ لە ئەمرۆ سێشەممە، کاتژمێر دووی دوای نیوەرۆ بۆ ماوەی حەوت رۆژ لە ژێر کارپێکردنی تاقیکردنەوە (تێست) دادەبن و کەوتنەکار.
باسی لەوەشکردووە: دوانیوەڕۆی رۆژی سێشەممەی داهاتوو 11ی ئاب، بە فەرمی کامێراکان دەکەونەکار، کە بە شێوەی خاڵ بۆ خاڵ (پۆینت تو پۆینت) خێرایی دیاریکراو 70 کیلۆمەتر دەبێت لە کاتژمێرێکدا.
