“چارەنووسی زیاتر لە دوو هەزار ئێزدی نادیارە”

دیندار زێباری رێکخەری ڕاسپاردە نێودەوڵەتییەکان لە حکومەتی هەرێمی کوردستان داوا دەکات کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و حکومەتی عێراق پرسی دادگاییکردنی تاوانبارانی داعش بە تۆمەتی جینۆساید دوا نەخەن و جەخت لەسەر قەرەبووکردنەوەی قوربانییان دەکاتەوە.

بەپێی ئامارە فەرمییەکان، لە کاتی هێرشەکانی ڕێکخراوی تیرۆریستی داعشدا پێنج هەزار ئێزدی شەهید کراون و شەش هەزار کەسی دیکەش ڕفێنراون، کە تاوەکو ئێستا تەنیا سێ هەزار و ٥٩٥ کەسیان ڕزگار کراون و چارەنووسی دوو هەزار و ٥٢٦ ڕفێنراوی دیکە بە نادیاری ماوەتەوە.

لەلایەکی ترەوە، حکومەتی هەرێمی کوردستان بە هەماهەنگی تیمی یونیتاد زیاتر لە ٥٧ گێگابایت بەڵگە و دۆکیومێنتی لەسەر تاوانەکانی داعش کۆکردووەتەوە و ڕێکارە یاساییەکانی بۆ سێ هەزار کەیس تەواو کردووە، هاوکات تا ئێستا ٩٣ گۆڕی بەکۆمەڵ لە شنگال دۆزراونەتەوە.

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە