ئیسماعیل بەقائی لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانییدا ئاماژەی بەوەدا کە دانوستانەکانی ئێران لەگەڵ عومان، تایبەتن بە دڵنیابوون لە سەلامەتی تێپەڕبوونی کەشتییەکان لە گەرووی ھومرز و وتی: “تا ئەو کاتەی گەمارۆی دەریایی و ھێرشەکانی ئەمریکا بۆ سەر وڵاتەکەمان بەردەوام بن، ھیچ گۆڕانکارییەک لە دۆخی ئێستای گەرووی ھورمز ڕوو نادات”.
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئیران باسی لەوەش کرد لەئیستادا، پاکستان تاکە وڵاتە کە ڕۆڵی نێوەندگیر دەگێرێت، ھەروەھا قەتەر پاڵپشتی بۆ ھەوڵەکانی نێوەندگیری پێشکەش دەکات.
ئیسماعیل بەقائی جەختی لەوەش کردەوە کە “ھەڵوێستی دوژمنکارانە” بەرامبەر ئێران تەنھا بە ھێز ڕێگریی لێدەکرێت، چونکە ئەمریکا نەک تەنھا ھەڕەشە لە ئاسایشی ئێران دەکات، بەڵکو ھەڕەشە لە ئاسایشی ھەموو وڵاتانی ناوچەکە دەکات.
ھەروەھا وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران، ئیسماعیل بەقائی باسی لەو ھێرشە کرد کە لە دەریای قەزوین کرایە سەر کەشتییەکی وڵاتەکەی و ڕایگەیاند، بەرپرسانی ئۆکراینا پشتڕاستیان کردەوە کە ڕووداوەکە بە مەبەست نەبووە، بەڵام لێدوانەکانی سەرۆکی ئۆکراینا، ڤۆلۆدیمیر زێلێنسکی ئاراستەیەکی دیکەی نیشانداوە.
ئیسماعیل بەقائی وتیشی: “چاوەڕوانی ئەو دەکەین ،بزانین ئایا ئۆکراینا ھەنگاو دەنێت بۆ پشتڕاستکردنەوەی ئەو بانگەشەی کە دەڵێن ڕووداوەکە بە مەبەست نەبووە، بەپێچەوانە ئێمە ڕێوشوێنی پێویست دەگرینەبەر بۆ ڕێگریی کردن لە دووبارەبوونەوەی ئەو جۆرە ڕووداوانە”.
