مەسرور بارزانی، سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان لە کۆبوونەوەی لەگەڵ سهرۆكى كهنيسهى كلدانى له عێراق و جيهان رایگەیاند، پابەندن بە پاراستنی مافی گشت پێکهاتەکان.
ئەمڕۆ دووشەممە، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە پاتریارک مار پۆڵسی سێیەم نۆنا، سهرۆكى كهنيسهى كلدانى له عێراق و جيهان کرد.
بەپێی ڕاگەیەندراوی حکومەتی هەرێم، لە دیدارەکەدا جەخت لە گرنگیی پاراستن و بەهێزترکردنی کولتووری بەیەکەوەژیانی ئاشتییانەی نێوان پێکهاتەکانی کوردستان کرا.
باس لەوەشکراوە، لە کۆبوونەوەکەدا مەسرور بارزانی پابەندبوونی حکومەتی هەرێمی کوردستانی بە پاراستنی مافی گشت پێکهاتەکان و بە تایبەتی کریستیانەکان و خزمەتکردنیان بێ جیاوازی دووپات کردەوە.


