ئێران لەسێدارەدانی دوو کەسی ڕاگەیاند کە بە کارکردن بۆ مۆساد تۆمەتبار کرابوون.
ئەمڕۆ دووشەممە، نیدیای ئێران بڵاویکردەوە کە دوو کەس بە ناوی ئومێد بەهزاد و پوریا سەفوەت لەسێدارەدراون کە تۆمەتبار بوون بەوەی لە ماوەی “جەنگی ڕەمەزان” و “جەنگی 12 ڕۆژە”دا بە ناردنی شوێن، وێنە و زانیاری سەبارەت بە بنکە سەربازی و ئەمنییەکان بۆ ئەفسەرانی مۆساد و کەناڵە پەیوەندیدارەکانی ئەو دەزگایە هاوکاری ئیسرائیلیان کردووە.
بە پێی هەواڵێکی ئاژانسی فارس ئەو دوو کەسە “یارمەتییەکی بەرچاویان پێشکەش کردبوو بۆ گەیشتن بە ئامانجەکانیان، لەسێدارە دران”.
ڕاشیگەیاند، “لێکۆڵینەوە تەکنیکییەکانی سەر مۆبایلی ئومێد بەهزاد دەریخستووە کە ئەو لە ماوەی جەنگی ڕەمەزاندا، چەندین جار شوێن، پێگەی جوگرافی و زانیاریی تایبەت بە بنکە سەربازی، پۆلیس و ئەمنییەکانی بۆ کەناڵەکانی سەر بە مۆساد ناردووە”.
هەروەها پوریا سەفوەت، کە بە “یەکێک لە سەربازەکانی ناتانیاهۆ و خائین بە وڵات” ناوبراوە، لە کاتی جەنگدا، شوێنی بنکە سەربازی و ئەمنییەکانی بۆ کەناڵی “ئینتەرناشناڵ” ناردووە.
ئاژانسەکە ڕاشیگەیاند، “لە یەکێک لەو نامانەی کە تاوانبارەکە بۆ مۆسادی ناردووە هاتووە: “ڤیدیۆکەشیم هەیە کە لەم بنکەیەوە تەقە لە درۆن یان فڕۆکەی جەنگی دەکەن، بەڵام ئینتەرنێت لاوازە و نانێردرێت؛ سوپاس بۆ ئێوە سەربازانی حەزرەتی موسا”.
