مامۆستایەكی زانكۆی سلێمانی پۆستێكی لە عێراق وەرگرت

 

پڕۆفیسۆری یاریدەدەر دکتۆر شۆخان عومەر، مامۆستا لە کۆلێژی پەروەردەی جەستەیی و زانستە وەرزشییەکانی زانکۆی سلێمانی، وەک ئەندامی یەکێتیی ناوەندی کانۆی عێراق هەڵبژێردرا.

هەڵبژاردنی دکتۆر شۆخان عومەر دوای ئەوە هات، کە لە کۆی ٢١ دەنگی دەستەی گشتی، توانی ١٩ دەنگ بەدەستبهێنێت.

ئەم سەرکەوتنە لە کاتێکدایە کە لە کۆی ١٦ ئەندامی یەکێتییەکە، تەنیا دوو ژن شۆێنیان هەیە، لەم چوارچێوەیەدا شۆخان عومەر وەک ئەندام، بەرپرسیاریەتیی چالاکییەکانی ژنانی یەکێتییەکەی پێ سپێردراوە.

یەکێتیی ناوەندی کانۆی عێراق، دامەزراوەیەکی وەرزشیی فەرمیی نیشتمانییە و سەر بە کۆمیتەی ئۆڵۆمپیی عێراقە.

ئەرکی سەرەکیی ئەم یەکێتییە سەرپەرشتیکردن، گەشەپێدان و ڕێکخستنی کێبڕکێیەکانی یاری بەلەملێدان (کانۆ و کایاک)ە لەسەر ئاستی عێراق، هەروەها دروستکردنی هەڵبژاردەی نیشتمانیی وڵاتە بۆ بەشداریکردن لە پاڵەوانێتییە نێودەوڵەتییەکاندا.

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە