ئەو ڕەشەبا گەرمەی ناوچەكانی هەرێمی كوردستانی گرتۆتەوە ناوەڕاستی ئەم هەفتەیە كۆتایی دێت.
شاڵاو هیدایەت، شارەزای كەشناسی بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، ئەو ڕەشەبایەی چەند ڕۆژێکە چالاکە لەسەر ناوچە جیاوازەکان، تاوەکو سێ شەممه چالاکی بەردەوامە و هەمان ڕۆژ چالاکی کۆتایی دێت.
وتیشی، “بای شەماڵ لەسێ شەممە و بەولاوە بەگشتی بەڕووی ناوچەکاندا چالاک دەبێتەوە”.
ئاماژەی بەوەشدا، بۆ دوای ناوەڕاستی ئەم هەفتەیە پلەکانی گەرما دادەبەزنەوە بەڕێژەی 2 بۆ 3 پلە و
ئەمڕۆش بۆ درەنگانی شەو زیاتر لەناوچەی جیا جیا و بەزۆریش شاخاوییەکان ئەگەری بارانی کەم و ڕوودانی هەورە بروسک هەیە.
