نێچیرڤان بارزانی دەچێتە دیمه‌شق و له‌گه‌ڵ ئه‌حمه‌د شه‌رع كۆده‌بێته‌وه‌

میدیاكانی رۆژئاوای كوردستان بڵاویانكردەوە، سبه‌ینێ نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان له‌ دیمه‌شق له‌گه‌ڵ ئه‌حمه‌د شه‌رع، سەرۆكی كاتی سووریا كۆده‌بێته‌وه‌.

ئاژانسی (نۆرس پرێس) لە زاری سه‌رچاوه‌كان له‌ رۆژئاوای كوردستانه‌وه‌ بڵاویكردۆتەوە، بڕیاره‌ سبه‌ینێ نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان سه‌ردانی دیمه‌شقی پایته‌ختی سووریا بكات.

ئاماژەی بەوەشداوە، نێچیرڤان بارزانی چاوی به‌ ئه‌حمه‌د شه‌رعی سه‌رۆكی قۆناغی راگوزه‌ری سووریا ده‌كه‌وێت.

ئاشكراشی كردووە، نێچیرڤان بارزانی و ئه‌حمه‌د شه‌رع گفتوگۆ ده‌كه‌ن له‌باره‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی دیمه‌شق و هه‌ولێر، رێككه‌وتنی 29ی كانوونی دووه‌م و رێوشوێنه‌كانی یه‌كخستنی هێزه‌كانی سووریای دیموكرات (هه‌سه‌ده‌) له‌گه‌ڵ حكومه‌تی سووریا.

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە