عێراق دابەشكردنی موچەی مانگی هەشتی ڕاگەیاند

دەستەی گشتی خانەنشینی عێراق، ئەمڕۆ یەک شەممە دەستپێکردنی خەرجکردنی مووچەی خانەنشینانی بۆ مانگی (ئاب/8)ـی 2026 ڕاگەیاند.

حوسام عەبدولستار، یاریدەدەری سەرۆکی دەستەی نیشتمانیی خانەنشینی عێراق لە ڕاگەیەندراویكدا دەڵێت: “بە هەماهەنگی لەگەڵ فەرمانگەی ژمێریاری، دەستەی خانەنشینی خەرجکردنی مووچەی خانەنشینان بۆ مانگی (ئاب/8)ـی 2026  ڕادەگەیەنێت”.

داواشی لەو “خانەنشینانە کرد کە نامەیان بۆ دەچێت، سەردانی بانکەکان و بنکەکانی خەرجکردن بکەن بۆ وەرگرتنی مووچەکانیان”.

لە هەمان چوارچێوەدا، وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی ئەمڕۆ یەک شەممە، دەستپێکردنی خەرجکردنی وەجبەی هاوکاری کۆمەڵایەتی بۆ مانگی (ئاب/8) ڕاگەیاند، بۆ زیاتر لە دوو ملیۆن خێزانی سوودمەند لە تۆڕی پاراستنی کۆمەڵایەتی لە بەغدا و پارێزگاکان.

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە