بەڕێوەبەرایەتی گشتی حەج و عومرەی هەرێم ڕایگەیاند، ماوەی سێ بۆ ناو تۆمارکردن بۆ سەفەری فەریزەی حەج ماوە و لە ماوەی سێ رۆژیشدا 70 هەزار کەس ناویان تۆمار کردووە.
ئه‌مرۆ یه‌كشه‌ممه، شێخ وریا مه‌ولانا خالد بالیسانی، به‌رێوه‌به‌ری گشتی حه‌ج و عومڕه‌ی هەرێمی کوردستان به وه‌كاله‌ت رایگه‌یاند تا ئێستا زیاتر له 47 هەزار داواكاری فۆرم بۆ حه‌ج پێشكه‌ش كراون كه ژماره‌یان زیاتر له 70 هه‌زار هاووڵاتییه.
باسی لەوەشکرد: ناونووسین تا رۆژی چوارشه‌ممه 5ی ئاب، به‌رده‌وام ده‌بێت و پرۆسه‌كه‌یش زۆر به باشی به‌رێوه‌ده‌چێت.
شێخ وریا بالیسانی ئەوەشی خستەڕوو: به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی حه‌ج و عومڕه به هه‌ماهه‌نگی هه‌موو نووسینگه‌كانی حه‌ج و عومڕه له پارێزگا و ئیداره سه‌ربه‌خۆكان به‌رده‌وامه له وردبینیكردن له‌ناوی ئه‌و كه‌سانه‌ی داواكارییان پێشكه‌ش كردووه و دوای ته‌واوبوونی وردبینكردن واده‌ی ئه‌نجامدانی تیروپشك دیاری ده‌كرێت، تیروپشكەکەش بۆ ساڵی 2027 و 2028 ئه‌نجام ده‌درێت.
ساڵانە پشکی هەرێمی کوردستان بۆ بەشداریی لە فەریزەی حەجدا ننزیکەی چوار هەزار و 174 کەسە، کە بەسەر پارێزگاکانی هەولێر، دهۆک، سلێمانی و هەڵەبجە دابەش دەبن، ئەم ژمارەیە لەسەر بنەمای پشکی گشتیی عێراق بەپێی ڕێژەی دانیشتووان دیاری دەکرێت (کە لەلایەن دەستەی گشتیی حەج و عومرەی عێراق و وەزارەتی حەجی سعودییەوە پەسەند دەکرێت).
