قائیمقامیەتی قەزای کۆیە ئاگاداری سەرجەم شۆفێران و خاوەن ئۆتۆمبێلەکانی سنووری قەزای کۆیە و تەق تەق دەکاتەوە کە لە ئەمڕۆوە، دابەشکردنی بەنزینی نۆرماڵی حکومی بە نرخی 750 دینار، تەنها بە کارتی ئەلیکترۆنیی سووتەمەنی دەبێت.
بەپێی ڕاگەیەندراوەکەی قائیمقامیەت کە ئەمڕۆ یەکشەممە بڵاوکراوەتەوە، بۆ هەر ئۆتۆمبێلێک بڕی 40 لیتر بەنزین دابین دەکرێت.
قائیمقامیەت ئاماژەی بەوەشدا کە لە سەرجەم بەنزینخانەکانی سنوورەکەدا، ئامێری زیرەکی خوێندنەوەی کارتی ئەلیکترۆنی دانراوە.
هەروەها داوا لەو هاووڵاتییانە دەکات کە هێشتا کارتی ئەلیکترۆنیی سووتەمەنیان نییە، سەردانی بەنزینخانەکان نەکەن، چونکە بەبێ بوونی کارت هیچ بڕە بەنزینێک دابەش ناکرێت.