نرخی مۆلیدەی ستییەکان لە سلێمانی دیاری کرا، كە كیلۆوائاوەرێك بە 375 دینارە و بۆ ئەو ستییانەی كارەبای نیشتمانیان نییە كیلۆواتی بە 358 دینارە.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی كارەبای سلێمانی بڵاویكردەوە، ئاماژە بەفەرمانی وەزاری ژمارە (8026) لە 24/12/2025 سەبارەت بە پێكهێنانی لیژنەیەك بۆ دیاریكردنی نرخی مۆلیدەی ئەهلی و بهگوێرەی نرخی سوتهمهنی له بازاڕهكاندا بۆ مانگی تەمموز، نرخی کیلۆوائاوەڕێک بۆ مانگی تەمموز بریتییە لە (375) دینار.
ڕاشیگەیاندووە، بۆ ئەو ستییانەش كە تاكە سەرچاوەی كارەبایان مۆلیدەیە و كارەبای نیشتمانیان نییە نرخی كیلۆواتیان (358) دینارە.
دەشڵێت: سەبارەت بە نرخی ئەمپێری مۆلیدەی ئەو قەزا و ناحییەیانە کە هێشتا نە چوونەتە ناو پرۆژەی رووناکی سبەینێ یەک شەممە دیاری دەکرێت.
