عێراق رێككهوتنی ههناردهی ٧٥٠ ههزار بهرمیل نهوت لهگهڵ توركیا واژۆ كرد و وتەبێژی وەزارەتی نەوتی عێراق دەڵێت: رێککەوتنەکەمان لەگەڵ تورکیا کاتییە و بۆ ماوەی یەک ساڵ دەبێت، ئەمەش وەک هەنگاوێک تا ئەوکاتەی دەگەینە رەشنووسی رێککەوتنێکی درێژخایەنی گشتگیر.
ئاڵپئارسلان بایرەکتار، وەزیری وزەی تورکیا رایگەیاند، تورکیا و عێراق ڕێککەوتنێکی یەک ساڵەیان بۆ بەکارهێنانی بۆریی نەوتی بەندەری جەیهان واژۆ کرد.
ئاماژەی بەوەش کردووە، رێککەوتنەکە گواستنەوەی 750 هەزار بەرمیل نەوتی رۆژانە دەگرێتەوە و هەوڵەکانیش هێشتا بەردەوامن بۆ گەیشتن بە ڕێککەوتنێکی درێژخایەن.
سەلیم رووکابی، وتەبێژی وەزارەتی نەوتی عێراق راگەیاند، واژۆکردنی رێککەوتنێکی کاتییە بۆ ماوەی یەک ساڵ لەگەڵ تورکیا بۆ بەردەوامبوون لە هەناردەکردنی نەوتی خاوی عێراق لە رێگەی بەندەری جەیهانەوە.
ئاماژەی بەوەش کرد، ئەم رێککەوتنە کاتی دەبێت تا ئەو کاتەی دەگەنە رەشنووسی رێککەوتنێکی درێژخایەنی هاوبەش کە سەرجەم پڕۆژەکانی بواری وزە لەخۆ بگرێت.


