ئەمریکا هۆشداریی دەدات

باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە ناوچەکە هۆشدارییەکی توندی ئەمنیی بڵاوکردەوە و داوا لە هاووڵاتییانی وڵاتەکەی دەکات بژاردەی جێهێشتنی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بە جیدی وەربگرن، هاوکات هۆشداری دەدرێت لە ئەگەری هێرشی پێشبینینەکراوی ئێران و گرووپە هاوپەیمانەکانی بۆ سەر بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا.

بەگوێرەی زانیارییەکان، ئەگەری پەککەوتنی کتوپڕی گەشتە ئاسمانییەکان و داخستنی کایەی ئاسمانی لە ئارادایە و واشنتن داوا لە هاووڵاتییانی دەکات یان ئێستا ناوچەکە بەجێبهێڵن یان بۆ دۆخێکی نائاسایی و پچڕانی گەشتەکان ئامادە بن، هەروەها داواش لە ستافە نائەساسییەکان کراوە عێراق بە شێوەیەکی ناچاری جێبهێڵن.

لە ڕێنماییەکاندا جەخت لەوە کراوەتەوە کە هاووڵاتییان خۆیان لە کۆبوونەوە و خۆپیشاندان دوور بخەنەوە، ئاستی ئامادەیی خۆیان بە بەرزی بهێڵنەوە و چاودێری دۆخی گەشتە ئاسمانییەکان لە فڕۆکەخانەکانی هەرێمی کوردستان و عێراق بکەن، چونکە ڕژێمی ئێران هێرشەکانی گەیاندووەتە ئەو ناوچانەی پێشتر ئارام بوون.

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە