ئەفسەرێک و سێ پۆلیس لەسەر تۆمەتی دەستدرێژیکردنە سەر کچێکی دەستگیرکراو دەستگیرکران

وەزارەتی ناوخۆی عێراق دەستگیرکردنی ئەفسەرێک و سێ کارمەندی پۆلیسی لە پارێزگای دیوانیە ڕاگەیاند، بە تۆمەتی دەستدرێژیکردنە سەر کچێکی ڕاگیراو لە یەکێک لە بنکەکانی پۆلیسی شارەکە.

بەپێی ڕاگەیەندراوێکی وەزارەتەکە، دوای بڵاوبوونەوەی هەواڵەکە، دەستبەجێ لێژنەیەکی لێکۆڵینەوە پێکهێنرا و توانرا هەر چوار تۆمەتبارەکە دەستگیربکرێن و ڕەوانەی لێکۆڵینەوە کران بۆ ئەوەی ڕکاری یاساییان بەرامبەر بگیرێتەبەر.

تۆمەتبارەکان بەپێی ماددەی 14 لە یاسای هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ دەستگیرکراون، و لە ئەگەری ساغبوونەوەی تۆمەتەکە لەسەریان، لە کارەکانیان دەردەکرێن و ڕووبەڕووی سزای توند دەبنەوە کە لە حەوت ساڵ زیندانیکردن کەمتر نەبێت.

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە