سەرۆکی پەرلەمانی ئێران: کاتژمێرێک دوای بۆردوومانەکە هەواڵی مەرگی خامنەییمان زانی

سەرۆکی پەرلەمانی ئێران ڕایگەیاند کە کاتژمێرێک دوای بۆردوومانەکەی ڕۆژی یەکەمی جەنگ، زانیویانە عەلی خامنەیی، ڕێبەری باڵای ئێران کوژراوە، بەڵام بڕیاریان داوە ڕاگەیاندنی هەواڵەکە دوابخەن.

محەممەد باقر قالیباف ئاماژەی بەوە کرد، تاوەکو توانیویانە سەرۆکایەتیی دەسەڵاتەکان کۆبکەنەوە و عەلی لاریجانیش ئامادەبێت، کاتژمێر بووە بە هەشتی شەو و لەو کاتەدا بڕیاردراوە ڕاگەیاندنی مەرگی خامنەیی بۆ ڕۆژی دواتر دوابخرێت.

ئەم لێدوانە لە کاتێکدایە کە دوای ڕاگەیاندنی کوژرانی عەلی خامنەیی لەلایەن دۆناڵد ترەمپەوە، بەرپرسانی ئێران تا بەرەبەیانی ڕۆژی دواتر هەواڵەکەیان بەدرۆ دەخستەوە و ڕایانگەیاندبوو کە ناوبراو لە ژووری فەرماندەییدایە.

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە