لە ڕووداوێکی سەختی هاتوچۆدا چوار کەس گیانیان لە دەستدا

بەهۆی وەرگەڕان و کەوتنەخوارەوەی ئۆتۆمبێلێکی جۆری پراید بۆ ناو دۆڵێک لە بەرزاییەکانی چیای شاهۆ لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان، چوار سەرنشینی ئۆتۆمبێلەکە گیانیان لەدەستدا و سەرنشینێکی دیکەش بە سەختی بریندار بوو.

بەپێی زانیارییە پشتڕاسکراوەکان، ڕووداوەکە دوێنێ هەینی ڕوویداوە، سەرجەم سەرنشینانی ئۆتۆمبێلەکە خەڵکی ئاوایی “سەریاس”ی سەر بە پاوه بوون و لە ناو قوربانییەکانیشدا منداڵێک هەیە. هەروەها برینداری ڕووداوەکە لە بارودۆخێکی تەندروستی سەختدایە و لەژێر چاودێریی پزیشکیدایە.

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە