وێنەی ترەمپ دەچێتە سەر پاسپۆرت

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا بڕیارێکی بێپێشینەی دەرکرد بۆ فراوانکردنی دابەشکردنی پاسپۆرتێکی تایبەت بە وێنەی دۆناڵد ترەمپ، ئەمەش دوای ئەوە هات کە داواکارییەکی زۆر لەسەر ئەم بەڵگەنامەیە دروستبوو.

ئەم پاسپۆرتە نوێیە کە ناوی "پاسپۆرتی نیشتمانپەروەر"ی لێنراوە، بە بۆنەی یادکردنەوەی ٢٥٠یەمین ساڵیادی دامەزراندنی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکاوە نەخشێنراوە و حکومەت پلانی هەیە زیاتر لە ٢٥٠ هەزار دانەی لێ بڵاوبکاتەوە.

بەپێی دیزاینە نوێیەکە، وێنەی ترەمپ لە سەرووی مۆری زێڕینی ئیمزاکەی لە لاپەڕەیەکی ناوەوەی بەڵگەنامەکەدا چێکراوە، هاوکات دەقی ڕاگەیاندنی سەربەخۆیی و چەند هێمایەکی دیکەی زێڕین لەسەر بەرگ و دواوەی نەخشێنراون.

پێشتر وێنەی سەرۆکەکان تەنها بۆ کەسایەتییە کۆچکردووەکان بوو، بەم هەنگاوەش ترەمپ دەبێتە یەکەم سەرۆکی زیندوو لە مێژوودا کە وێنەی لەسەر پاسپۆرتی فەرمی دەستنیشان دەکرێت.

دابەشکردنی ئەم پاسپۆرتە لە چەند شارێکی گەورەی وەک شیکاگۆ، دالاس، نیویۆرک و دیتڕۆیت دەستپێدەکات و داواکاران دەبێت لە ڕێگەی تۆمارکردنی پێشوەختەوە لە ماڵپەڕی فەرمی داواکاری پێشکەش بکەن.

ئەم هەنگاوە لە کاتێکدایە کە هەوڵی هاوشێوە بۆ دانانی وێنە و ئیمزای ترەمپ لەسەر سکەی زێڕین و دراوی کاغەزیش دراوە، ئەمەش شەپۆلێکی ڕەخنەی لەلایەن نەیارانی سیاسییەوە لێکەوتووەتەوە.

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە